ژيانی ڕۆژانە

خانووی کرێ

کاتێک لە ڕێگەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە وەک پەنابەر دەگەیتە فینلاند، خۆت و خیزانەکەت مافی خانووی کرێتان ...

گرێبەستی (عەقدی) خانوو

بە گشتی شارەوانی خانووی کرێ دابین دەکات، بەڵام هەندێ جار دەزگایەک یاخود کەسی تایبەتیش خاوەن خانووە. خاوەنی ...

وەسڵەکان

کرێی خانووەکە مانگانە ڕاستەوخۆ دەدریت بە خاوەن خانووەکە لە ڕیگەی ژمارەی بانکەوە. نەدانی کرێ خانوو، دەبێتە هۆی ...

ڕێسای زەبت و ڕەبت

بە گشتی پەنابەران کە لە ڕێگەی نەتەوە یەکگرتوەکانەوە دەگەن، لەگەڵ خێزانەکانیان لە بینادا خانووی کرێیان پێ دەدرێت. بیناکان ...

زبڵەکان

خاوێن ڕاگرتنی ناوچەی کۆمپانیای خانووکە، ئەرکی هەموو دانیشتووانانە. هەموو زبڵەکان و کیسەی زبڵەکان دەبێت ببرێتە ئەو ...

سەرپەرشتیاری خانوو

هەموو کۆمپانیایەکی خانوو خزمەتگوزاری تایبەتی ڕاگرتنی خزمەتی خۆی هەیە. کاتێک کە بۆ نمونە بەلوعەی ماڵ، زێران یان پاتری ...

فرۆشگا

لە هەموو شارێکی فینلاندا، لانی کەم یەک، بە گشتی دوو فرۆشگا هەیە. بە گشتی فینلاندییەکان خواردن و پێداویستی تری ناو ماڵ لە ...

مەیدان (بازاڕ)

لە ناوەندی شارو شارۆچکە مامناوەندیەکان مەیدان هەیە، کە لەوێ دەتوانیت سەوزەواتی تازە، میوە، ماریا و ماسی بکڕیت و لەگەڵ ...

بازاڕی کۆبازاڕینە

لە ساڵانی ڕابردوودا کڕین و فرۆشتنی کاڵای بەکارهاتوو لە فینلاند زیادی کردووە. لە بازاڕی کۆنە ...

تەلەفونی دەستی

لە فینلاند هەموو هاوڵاتیان، منداڵان، لاوان، گەورەساڵان و بە تەمەنان، تەلەفونی دەستی بەکاردەهێنن. دەتوانیت لە دوکانی ...

ئەکاونتی بانک و کارتی بانک

هەموو گەورەساڵێکی بیانی پێویستە ژمارە بانکی خۆی بکاتەوە، لە بانکی شارەکەی خۆی یان شارەۆچکەی نزیکی. ژمارە بانک بە ...

هاتووچۆی گشتی

لە فینلاند زۆر کەس ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیانیان هەیە، بەڵام بەکارهێنانی هاتوچۆی گشتیەکان زۆرن. هاتوچۆ گشتییەکان بریتیین لە پاسی ...

پاس

لەو نیشانانەی بۆ پاس دیاریکراوە وەک ئیزگە، چاوەڕوانی پاسەکانی ناو شار دەکەیت. لەوێدا پاسەکان ...

شەمەندەفەر

لە فینلاند هێڵی ئاسنی دەوڵەت هەیە. شەمەندەفەرەکان لە زۆر جێگەی فراواندا لە فینلاند هاتوچۆ دەکەن. لە ناوخۆی شارەکاندا ...

پایسکیل

لە فینلاند پایسکیل زۆر بەکار دەهێندرێت. زۆر کەس هاتووچۆی قوتابخانەی یان کاری بە پایسکیل دەکات. پایسکیلەکان لەو جێگایانە ...

جگەرە کیشان

جگەرەکێشان لە هەموو جێگە گشتیەکاندا، لە فڕۆکەخانە، ئیزگەی هێڵی ئاسن، ئیزگەی سەرەکی پاس، لە ناو پاس، لە ...




خانوو لە ناوچەی خۆدا

خانووی کرێ

کاتێک لە ڕێگەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە وەک پەنابەر دەگەیتە فینلاند، خۆت و خیزانەکەت مافی خانووی کرێتان هەیە. قەبارەی خانووەکەو ژمارەی ژوورەکانی پەیوەندە بە ژمارەی دانیشتوانەکەیەوە، بەڵام بە گشتی کەرەسە سەرەکییەکان لە خانووی کرێدا وەک یەکن.

بە گشتی لە خانووی کرێدا چێشتخانە، هۆڵ، ژووری نووستن، پێشی ماڵ (داڵان) حەمام و تەوالێت هەیە. لە چێشتخانەدا هەندێ دۆڵاب، بەلوعە، مەخسەل بۆ شۆرینی کەلوپەل، لەگەڵ تەباخ و فڕن بۆ ئامادەکردنی خواردن هەیە. هەروەها سەلاجە هەیە و لە هەندێ حاڵەتی تایبەتیشدا مەکینەی شۆرین (غەسالەی) قاپ شتن هەیە.

لە ژووری نووستن و دالاندا هەندێ دۆڵاب هەن بۆ هەڵگرتنی کەلوپەل. لە تەوالێتی فینلاندادا جیگەی دانیشتنی تەوالێت و دەستشۆر هەیە. هەروەها لە حەمامیشدا دووش و زێراب هەن.

بە گشتی لە خانوودا گەرمکردنی ناوەندی هەیە، کە خانووکە لە سەرمادا بە گەرمی دەهێڵێتەوە. لە هەموو ژوورێکدا دەتوانیت ئاستەکەی دەستکاری بکەیت.

گرێبەستی (عەقدی) خانوو

بە گشتی شارەوانی خانووی کرێ دابین دەکات، بەڵام هەندێ جار دەزگایەک یاخود کەسی تایبەتیش خاوەن خانووە. خاوەنی خانووەکە و کرێچییەکە گرێبەستی (عەقدی) خانووکە ئیمزا دەکەن، کە تێیدا ئاماژە بە نرخی کرێکەو کاتی دانی کرێکە دراوە. گرێبەستەکە هەردوولا دەبەستێتەوە کە پابەندی ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکە بن.

بە گشتی خانووی کرێ بێ ئەشیا دەدرێت بە کرێ، بۆیە دەتوانیت بەو شێوەیەی پێت خۆشە و بۆ خێزانەکە بە گشتی گونجاوە، ئەشیا بۆ ماڵەکە دابنێیت.


وەسڵەکان

کرێی خانووەکە مانگانە ڕاستەوخۆ دەدریت بە خاوەن خانووەکە لە ڕیگەی ژمارەی بانکەوە. نەدانی کرێ خانوو، دەبێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی خانووەکە.

بە جیا لە کرێ، زۆر جار پارەی ئاویش داوا دەکەن، کە زۆریەکەی دەکەوێتە سەر ژمارەی دانیشتوانی ماڵەکە. پارەی ئاو، بەکارهێنانی ئاو بە شیوەیەکی گونجاو دابین دەکات. بەکارهینانی ئاوی زۆری زیادە، بە جیا وەسڵ دەنیرن.

هەروەها کرێچی دەبێت خۆی گرێبەستی کارەبا لەگەڵ بەرهەمهێنەرێکی کارەبادا بکات. وەسڵی کارەبا یان مانگانە یاخود لە ساڵێکدا چوار جار دەدرێت، لە ڕێگەی ژمارە بانکییەوە. زۆری وەسڵی کارەباکە کەوتۆتە سەر بەکارهێنانی کارەبا لە ماڵەکەدا. گرنگە کە چاودێری بەکارهێنانی ئاو و کارەبا بکەیت، چونکە لەسەر بەکارهێنانی زیادە پارەی زیاتر دەبێت بدرێت.


ڕێسای زەبت و ڕەبت

بە گشتی پەنابەران کە لە ڕێگەی نەتەوە یەکگرتوەکانەوە دەگەن، لەگەڵ خێزانەکانیان لە بینادا خانووی کرێیان پێ دەدرێت. بیناکان بە کۆمەڵ سەر بە کۆمپانیەیاکی خانوو بەرەن. هەموو دانیشتوویەکی سەر بە کۆمپانیاکە پێویستە پابەندی ڕێساکانی کۆمپانیەکە بێت. بێ دەنگی لە ماڵەکان و بیناکاندا لە نێوان کاتژمێر ١٠ی شەو تا ٧ی بەیاننیە. شوێنی جلشۆرینی گشتی دانیشتوانان بە پێی ئەو کاتانەی حجزی دەکەیت، دەتوانیت بەکاری بهێنیت. ئۆتۆمبێل لە پارکی تایبەتی خۆیدا پارک دەکرێت. هەروەها دانیشتووانان دەبێت پاک و خاوێنی ژینگە ڕابگرن و زبڵەکان جیا بکەنەوە. لەسەر پابەندنەبوون بە ڕێساکان، درواسێکان شکات لە بەڕیوەبەری کۆمپانیای خانووەکە دەکەن.

زبڵەکان

خاوێن ڕاگرتنی ناوچەی کۆمپانیای خانووکە، ئەرکی هەموو دانیشتووانانە. هەموو زبڵەکان و کیسەی زبڵەکان دەبێت ببرێتە ئەو خانەی زبڵانەی کە بۆی تەرخانکراوە. لە باخچەی هەموو بینایەک تەنەکەی زبڵ هەیە، کە دانیشتووانان زبڵەکانیانی تێدا فڕێ دەدەن. لە هەندێ کۆمپانیای خانوودا زبڵدانی گەورە هەیە بۆ زبڵی جیاواز. واتە دانیشتوانان دەبێت زبڵەکان بە جیا فڕی بدەن، بۆ ئەوەی بچنە زبڵدانی دروستەوە. بە گشتی زبڵدانەکان بۆ کاغەز، کارتۆن و خواردەمەنی جیاوازن. لە هەندێ کۆمپانیای خانوودا بۆ شووشەو ئاسنیش زبڵدانی تایبەت هەیە. باقی زبڵەکانی تر دەکرێنە زبڵدانی تێکەڵەوە.


سەرپەرشتیاری خانوو

هەموو کۆمپانیایەکی خانوو خزمەتگوزاری تایبەتی ڕاگرتنی خزمەتی خۆی هەیە. کاتێک کە بۆ نمونە بەلوعەی ماڵ، زێران یان پاتری گەرمکەرەوە پێویستی بە چاک کردنەوە بوو، پەیوەندی پێوە دەکرێت. ئەگەر بۆ نمونە لە خانووەکەدا هەستت بە ڕوودانی ئاو کرد، دەبێت دەست بەجێ پەیوەندی بە کۆمپانیای ڕاگرتنی خزمەتەوە بکەیت. هەروەها کە لە خانووی کرێدا شتێک دەشکێت، دەبێت خاوەن خانووەکەی لێ ئاگادار بکرێتەوە. خاوەن خانووەکە ئەرکیەتی، کە کەرەسەکە چاک بکاتەوە یاخود دانەیەکی نوێ بهێنێتە جێگەی، وەک سەلاجە، تەباخ یان بەلوعە. ئەگەر هۆکاری خراپبوونەکە لە بەکارهێنەرەکەدا بوو، ئەوا ڕەنگە پێویست بکات کە خۆی پارەکەی بدات.

بازاڕ و جموجۆڵ لە شاردا

فرۆشگا

لە هەموو شارێکی فینلاندا، لانی کەم یەک، بە گشتی دوو فرۆشگا هەیە. بە گشتی فینلاندییەکان خواردن و پێداویستی تری ناو ماڵ لە فرۆشگا گەورەکان (مارکێت) و بازاڕەکان دەکڕن. لە بینای فرۆشگەکاندا (مۆڵ) جل و بەرگ و پێڵاویش هەیە. لە نێوان نرخی بازاڕەکاندا جیاوازی هەیە. ئەوانەی زیاتر لە شارەکەدا ژیاون، شەرەزاییان هەیە.

کاتێک دەچیتە ناو بازاڕەکە، یان عەرەبانە یان سەبەتە لەگەڵ خۆت هەڵدەگریت، تا ئەو شتانەی دەتەوێت تێی دەکەیت. لە فرۆشگاکاندا کاڵا جیاوازەکان بەش بەش جیاکراونەتەوە. سەوزە و میوە، ئەوەندی بتەوێت، خۆت هەڵیدەگریت و دەیکەتە کیسەی نایلۆن یان کاغەزەوە. کیسەکە دەخرێتە سەر قاپانەکە و پاشان دەست دەنێیت بەو ژمارەیەی بۆ کالاکە دیاری کراوە. نرخەکەی پرنت دەبێت. نرخەکە دەدەیت لە کیسەکە. سەمون خۆت لە بەشی خۆی هەڵی دەگریت. گۆشت و ماسی دیاری دەکەیت و بە فرۆشیارەکە دەلێیت پێت بدات. دەکرێت لە فرۆشگاکەدا پێڵاو و جلوبەرگیش هەبێت، کە نرخیان لەسەرە. لەسەر کاسەکە پارەی کاڵاکان دەدەیت، یان بە دەستی یان بە کارتی بانک. لە دوکانە فینلاندیەکاندا کڕیارەکە خۆی شتەکان دەخاتە کیسەوە.

لە شارە گەورەکان و شارۆچکە مامناوەندیەکان فرۆشگای بیانییەکانیش هەیە، کە بەشیک لە خۆراکی وڵاتان و کەلتوری تر دەست دەکەوێت، دەرفەتی بەئامادەکردنی خۆراکێکی ئاشنا بە خۆت ژیانێکی ئاسودەترت پێ دەدات لە فینلاند. دەربارەی ئەم جۆرە فرۆشگایانە لە شارۆچەکەکت یان شارۆچکەی تەنیشتت پرسیار بکە.

لە زۆر فرۆشگادا هاوکات پۆستیش هەیە، کە دەتوانیت لێوەی پۆست و پاکەت بنێریت و نامە و پاکەت، کە بۆت نێردراوە، وەرگریت. لە شار و شارۆچکە گەورەکان ئۆفیسی تایبەت بە پۆست بە جیا هەیە.

مەیدان (بازاڕ)

لە ناوەندی شارو شارۆچکە مامناوەندیەکان مەیدان هەیە، کە لەوێ دەتوانیت سەوزەواتی تازە، میوە، ماریا و ماسی بکڕیت و لەگەڵ ئاشنایانت کات بەسەر بەریت بە دەم قاوەوە. مەیدانەکان لە بەهار تا پایز کراوەن و زستانان بە هۆی سەرماوە دادەخرێن.


بازاڕی کۆنە

لە ساڵانی ڕابردوودا کڕین و فرۆشتنی کاڵای بەکارهاتوو لە فینلاند زیادی کردووە. لە بازاڕی کۆنە (دەستی دووەم) چەندین کاڵای باش و شایەن بە بەکارهێنان هەن، وەک جل و بەرگی منداڵ و گەورە، ئەشیای ماڵ و یاری منداڵان. بە تایبەتی جلی منداڵان، کە تەنها بۆ ماوەیەکی کەم بەکار هاتووە، زۆر هەیە. سەرەتا ئاشنای بازاڕەکانی کۆنەی ناوچەکەت بە، پێش ئەوەی شتی نوێ بکرێت. بە کڕینی ئەشیا لە دەستی دوو، پارەیەکی باش دەگەڕێتەوە بۆ خێزانەکە.


تەلەفونی دەستی

لە فینلاند هەموو هاوڵاتیان، منداڵان، لاوان، گەورەساڵان و بە تەمەنان، تەلەفونی دەستی بەکاردەهێنن. دەتوانیت لە دوکانی نزیکتان (کیۆسکیR) لە پێشدا پارە بدەیت و سیم کارت بکڕیت و بەکاری بهێنیت، یان لە هێڵێکی تەلەفون سیم کارت بهێنیت و مانگانە پارەکەی بدەیت.

ئەکاونتی بانک و کارتی بانک

هەموو گەورەساڵێکی بیانی پێویستە ژمارە بانکی خۆی بکاتەوە، لە بانکی شارەکەی خۆی یان شارەۆچکەی نزیکی. ژمارە بانک بە عەریزەی فەرمی داوا دەکرێت. مەرجەکانی عەریزەکە بریتییە لە پاسپۆرت، مۆڵەتی نیشتەجێ، تۆمارکردنی ناو لە شارەوانیەکەدا. پاش ئەوەی ژمارە بانکیەکەت کردەوە، کارتی بانک وەردەگریت، کە دەتوانیت لە بانکی ئۆتۆماتیک پارەی لێ دەربهێنیت و دەتوانیت لە فرۆشگاکانیش شتی پێ بکڕیت. کۆدی کارتەکەت لەبەر بکە، کە چوار ژمارەیە و بانکەکەت پێت دەدا.

لە ناوەندی هەموو شارێک و مۆڵێک بانکی ئۆتۆماتیک هەیە. لە ڕێگەی ئەم بانکە ئۆتۆماتیکەوە دەتوانیت پارەی دەستی بە ئێورۆ، کە پارەی فەرمی فینلاند و چەندین ولاتی تری ئەوروپایە، ڕابکێشیت. بانکی ئۆتۆماتیک ئامێرێکی کۆمپیتەری بچوکە. تەنها لە ڕیگەی کۆدەکەوە بەکار دەهێندرێت. کۆدەکە دەدرێت لە ئامێرکە و پاشان دەتوانیت پارە ڕاکێشیت. زۆر گرنگە کە ئاگاداری کۆدەکەت و کارتەکەت بیت، کە بزر نەبێت.

بە زۆری لە فینلاند لە ڕێگەی کارتەوە پارە دەدرێت. لە فرۆشگاکاندا ئامێرێکی بچوک هەیە، کە کارتەکەی لەسەر دادەنێیت و پاشان کۆدەکە لێ دەدەیت. ڕاستەوخۆ ئەو بڕە پارەیە لە بانکەکەت کەم دەبێتەوە. بەڵام دەتوانیت ئەو شتانەی دەیکریت بە دەستیش پارەکەی بدەیت.

هاتووچۆی گشتی

لە فینلاند زۆر کەس ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیانیان هەیە، بەڵام بەکارهێنانی هاتوچۆی گشتیەکان زۆرن. هاتوچۆ گشتییەکان بریتیین لە پاسی ناو شار، شەمەندەفەری ناو شار و شەمەندەفەری بچووکی ناو شار (ڕاتیکا). لە پایتەخت شەمەندەفەری ژێر زەویش، واتە میترۆ هەیە. بۆ سەفەری درێژیش پاس و شەمەندەفەر هەیە. بە گشتی هاتووچۆ بە ئامرازە گشتییەکان هەرزانترە تا ئۆتۆمبێلی تایبەت.


پاس

لەو نیشانانەی بۆ پاس دیاریکراوە وەک ئیزگە، چاوەڕوانی پاسەکانی ناو شار دەکەیت. لەوێدا پاسەکان دەوەستن بۆ سەرخستنی نەفەرەکان. کاتێك پاسەکە نزیک دەبێتەوە، نیشانەی پیشان دەدەیت، تا بوەستێت. لە زۆر شاردا، بلیتی پاس وەک کارت دەکڕێت، کە پیش وەخت پارەی تێ دەکرێت. ئەگەر کارتت نەبێت، ئەوا لە ناو پاسەکەدا بە پارەی دەستی بلیت دەکڕیت.

پاسەکانی سەفەری دوور لە هەندێ ئیزگە و ناوەندی سەرەکی شارەکە نەفەر هەڵدەگرن. بە گشتی لە سەفەری درێژدا نرخی بلیتەکە هەرزانترە، ئەگەر پیش وەخت بیکڕیت.

شەمەندەفەر

لە فینلاند هێڵی ئاسنی دەوڵەت هەیە. شەمەندەفەرەکان لە زۆر جێگەی فراواندا لە فینلاند هاتوچۆ دەکەن. لە ناوخۆی شارەکاندا شەمەندەفەرهەن. شەمەندەفەرەکان تەنها لە مەرکەزی هێڵی ئاسنین دەوەستن و تەنها لەوێ دەتوانیت سەرکەویت و دابەزیت و بە گشتیش هەر لەوێ بلیت دەکڕیت. بەڵام دەتوانیت لە شەمەندەفەرەکەش یان لە ئینتەرنێت بلیت بکڕیت.


پایسکیل

لە فینلاند پایسکیل زۆر بەکار دەهێندرێت. زۆر کەس هاتووچۆی قوتابخانەی یان کاری بە پایسکیل دەکات. پایسکیلەکان لەو جێگایانە دادەنرێن، کە بۆیان دیاریکراوە. لە پایسکیل لێخوڕیندا گرنگە ڕێساکانی هاتووچۆ لەبەرچاو بگریت و کڵاوی پاسکیل بەکار بهێنیت. پایسکیلسوار دەبێت ئاگاداری پیادەڕۆکان بێت و ئەوانەی هێڵی پەڕینەوە بەکار دەهێنن.

جگەرە کیشان

جگەرەکێشان لە هەموو جێگە گشتیەکاندا، لە فڕۆکەخانە، ئیزگەی هێڵی ئاسن، ئیزگەی سەرەکی پاس، لە ناو پاس، لە ناو شەمەندەفەر، لە ناو فڕۆکە، لە قاوەخانە، لە قوتابخانە، لە فەرمانگەکان، لە بیناکان، لە کۆبوونەوەکان لە شوێنەکانی تر بە یاسا قەدەغە کراوە. لە جێگە گشتیەکان شوێنی تایبەت بە جگەرەکێشان دیاریکراوە و بە شێوەیەکی دیار نیشان کراون. پاشماوەی جگەرە لەو جێگایەدا فڕێ دەدرێن، کە بۆی دیاریکراوە.

ئـەتـوانـی ئـەم مـاڵـپـەڕە بـە شـێـوەی PDF لـێـرەوە دابـگـری.