ئامادەکاری بۆ گواستنەوە

ئامادەکاری بۆ گواستنەوەی یەکجاری

تۆ و ئەو کەسانەی لە داوات نامەی پەنابەریتدا لەگەڵت بوون و مافی پەنابەریتان پێ دەدرێت، مافی ژیانی دایمی و کارکردنتان لە ...

بەڵگەنامەکانی سەفەر

لە بیرت بێت هەموو ئەو بەڵگەنامانەی تایبەت بە خۆت و سەفەرەکەت، پێویستە پێت بێت. بەڵگەنامە سەرەتاییەکان (ئەسڵیەکان) لە ...

بەڵگەنامەکانی خوێندن و کارکردن

هەر لە سەرەتای نەخشەدانانی پێدوایستی خوێندن، لە کەسانی بیانی داوای بەڵگەنامەی خوێندن و کارکردن دەکەن. بۆیە گرنگە، کە ...

خوێندن و پلاندانانی گەڕان بە شوێن کاردا

بۆ ئەوەی بیانییەکان دەستیان بە کار بگات، بە گشتی زیاتر دەخوێنن. بۆ ئەوەی خوێندنێکی گونجاوت دەست کەوێت، هەر لە سەرەتاوە ...

ئەو دەرمانانەی پزیشک نووسیوێتی

لە کاتی گفتوگۆ لەگەڵ پەرستیارەکەدا، لەگەڵ کەسی بیانیدا دەربارەی نەخۆشییەکانی پێشتر، دەرمان و دەرزیەکان قسە دەکرێت. ...

ئامادەکاری دەروونی بۆ سەفەر

گرنگە کەسی بیانی خۆی ئامادە بکات بۆ ئەو دەرفەتانەی لە کۆمەڵگای نوێ بۆی دێتە پێشەوە لەگەل ئاستەنگیەکان، کە ڕەنگە خۆی ...




ئامادەکاری بۆ گواستنەوەی یەکجاری

تۆ و ئەو کەسانەی لە داوات نامەی پەنابەریتدا لەگەڵت بوون و مافی پەنابەریتان پێ دەدرێت، مافی ژیانی دایمی و کارکردنتان لە فینلاند پی دەدرێت. سەبارەت بە گواستنەوەی یەکجاری و ماناکانی، گرنگە لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەدا گفتوگۆی لەسەر بکەن و پێکەوە ئامادەکاری بۆ سەفەرەکە بکەن. ژینگەیەکی نوێی ژیان، مرۆڤی نوێ، کە عادەت و هەڵسوکەوتی جیاوازیان هەیە و بە زمانێکی جیاواز لەگەڵت دەدوێت، چاوەڕوانتە.


بەڵگەنامەکانی سەفەر

لە بیرت بێت هەموو ئەو بەڵگەنامانەی تایبەت بە خۆت و سەفەرەکەت، پێویستە پێت بێت. بەڵگەنامە سەرەتاییەکان (ئەسڵیەکان) لە پڕۆسەی تۆمارککردندا یارمەتی دەرن و بۆ ئایندەش سوودبەخش بۆ بەدەست هێنانی بەڵگەنامەی نوێ.


بەڵگەنامەکانی خوێندن و کارکردن

هەر لە سەرەتای نەخشەدانانی پێدوایستی خوێندن، لە کەسانی بیانی داوای بەڵگەنامەی خوێندن و کارکردن دەکەن. بۆیە گرنگە، کە کەسی بیانی تەواوی بەڵگەنامەی لە پەیوەند بە خوێندن و کارکردن لەگەڵ خۆی بهێنێت بۆ فینلاند. گرنگە بتوانیت بیسەلمێنیت، کە بەڵگەنامەکان ڕاستەقینەن و ئەگەر دەرفەتیش هەبوو، وەریانگێڕیتە سەر زمانی ئینگلیزی و هەر لە ولاتی خۆت پیداویستی بە دروست ناساندنی بۆ تەرتیب بکەیت.

بوونی بەڵگەنامەکان هەروەها گرنگە لەبەر ئەوەی ئەو خوێندنانەی لە دەرەوەی ولات ئەنجامدراوە، دەبنە بناغەی نەخشەدانانی بەرنامی خوێندن یان پڕکردنەوەی لە فینلاند. هەروەها بەڵگەنامەکانی کارکردن یارمەتیدەرن لە بەدەست هێنانی کاردا.

خوێندن و پلاندانانی گەڕان بە شوێن کاردا

بۆ ئەوەی بیانییەکان دەستیان بە کار بگات، بە گشتی زیاتر دەخوێنن. بۆ ئەوەی خوێندنێکی گونجاوت دەست کەوێت، هەر لە سەرەتاوە پلانی خوێندن و جێگەی کار دابڕێژە. هەموو ئەوانە بنووسەوە، کە کەی و لە کوێ خوێندووتە، چیت تەواو کردووە، لە کوێ کارت کردووە. هەروەها لێهاتووی و شارەزاییە تایبەتییەکانی خۆت لە پلان دانانەکەدا بنووسەوە و بۆ چ کارێک گونجاویت. هەروەها لەسەر خوێندنەکان و ئەزموونەکانت سیڤی ئامادە بکە. لە ئینتەرنێتدا ڕینمایی لەسەر دروستکردنی سیڤی دەست دەکەوێت.

کەمێک پاش گەشتنتان بۆ فینلاند، منداڵان دەچنە پۆلی ئامادەکاری بیانیان بۆ خوێندنی سەرەتایی. باش وایە کە دایک و باوک منداڵانیان ئامادە بکەن بۆ جێگەی ژیانی نوێ. ئەم مەتێڕیاڵی فێربوونە زانیاری سەرەتایی سە بارەت بە قوتابخانە پێشکەش دەکات و هەروەها سەبارەت بە قوتابخانەی فینلاند لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە زانیاری بە دەست دەهێندرێت (تەماشای لینکی ئینتەرنێت بکە).

ئەو دەرمانانەی پزیشک نووسیوێتی

لە کاتی گفتوگۆ لەگەڵ پەرستیارەکەدا، لەگەڵ کەسی بیانیدا دەربارەی نەخۆشییەکانی پێشتر، دەرمان و دەرزیەکان قسە دەکرێت. بۆیە گرنگە لە وڵاتی خۆتەوە ڕەچەتە کۆنەکان و لێدوانی پزیشکی و ئەو دەرزیانەی بەکارت هێناوە لەگەل خۆت بهێنیت. ئەمانە کۆمەک دەکەن بۆ چارەسەری خێرا و دروست. هەروەها ئەو دەرمانانە لەگەڵ خۆت بهێنە، کە مانگانە بەکاری دەهێنیت.


ئامادەکاری دەروونی بۆ سەفەر

گرنگە کەسی بیانی خۆی ئامادە بکات بۆ ئەو دەرفەتانەی لە کۆمەڵگای نوێ بۆی دێتە پێشەوە لەگەل ئاستەنگیەکان، کە ڕەنگە خۆی و خێزانەکەی لە کۆمەڵگای نوێدا ڕووبەڕوویان ببێتەوە.

لە کۆمەڵگای نوێدا دەرفەت دەکرێتەوە بۆ فێربوونی شتی نوێ، بۆ سەرکەوتن و چوونە پیشەوە. لە سەرەتادا هەموو ئەندامانی خێزانەکە فێربوون و تێگەشتنیان لە بەردەمدایە. منداڵەکان دەچنە قوتابخانە و گەورەکانیش خوێندنی جێگیربوون و هەمووان زمانی فینلاندی دەخوێنن. خێزانەکە ئاشنای مرۆڤی نوێ و ژینگەیەکی نوێ دەبێت.

ژینگەی نوێ بە شیوەی جیاواز کاریگەری لەسەر ئەندامانی خیزانەکە دادەنێت و ڕۆڵی هەر یەکێکیان بە شێوەیەکی تر دەگۆڕێت. هەر یەک لە ئەندامانی خێزانەکە، بە منداڵ و دایک و باوکە، خۆیان فێری زمان و عادەتی نوێ دەکەن. بە گشتی منداڵان خێراتر فێری زمانی نوێ دەبن تا دایک و باوکیان. رەنگە مندالەکان باشتر بتوانن لە دەرەوەی ماڵ هەڵسوکەوت بکەن تا دایک و باوکیان. ڕەنگە ئەمە ڕۆلی منداڵان لە خیزانەکەدا بگۆڕێت.

لە فینلاند ژنان چالاکەنە لە دەرەوەی ماڵ دەخوێنن و کار دەکەن. ڕەنگە خوێندن و کارکردن ژنی بیانی، هەروەها ڕۆڵی پێشووتری بگۆڕێت. ڕەنگە ئەوەش ڕووبدات، کە دایک و باوک لەبەر ئاستەنگیەکانی خۆیان نەتوانن پشتیوانی منداڵەکانیان بن. سەبارەت بە بارودۆخی خیزانەکە دەکرێت لەگەڵ کارمەندی سۆسیالەکەتان بە متمانەوە گفتوگۆ بکەن. ئاگاداربوونەوە لە بارودۆخەکە و گفتوگۆی کراوە لەگەڵ کەسانی دەرەوەی خیزانەکە، یارمەتیدەرن بۆ چارەسەرکردنی ئەو دژ بە یەکانەی لە ئاکامی گۆڕانکاریەکەدا دێنە ئاراوە.

گرنگە ئەوە بزانیت، کە خۆگونجاندن لە کەلتورێکی نوێدا زۆر جار لە ڕووی دەروونییەوە قورسە. هەندێ جار بۆ کەسی بیانیی جێی خۆشحاڵییە کە لە ولاتێکی ئامنی وەک فینلاند دەژی. بەڵام هەندێ جار دووری لە کەس و کار، عادەتی نوێی ژیان، جیهانبینی و ئاینی جیاواز، دەبنە مایەی هەست کردن بە تەنهایی و بیرکردنی ماڵەوە. سەبارەت بە گۆڕانکاری ئەم هەستانە دەتوانیت بە متمانەوە لەگەڵ پەرستیارەکەدا، پزیشکەکەدا یان کارمەندی سۆسیالەکەتدا گفتوگۆ بکەیت. هەروەها بیانییەکانی تر، کە دەیانناسیت، دەتوانت ئەزموونی خۆیانت بۆ باس بکەن. ناتوانیت لەم هەستانە خۆت وەلا بنێیت، بەڵام قسەکردن لەسەریان یارمەتیت دەدەن بارودۆخی خۆت هەڵسەنگێنیت.

بۆ ئەوەی کەسی بیانی لە ژیانی کۆمەڵگای نوێیدا سەرکەوتن بە دەست بهێنیت، پێویستی بەوە هەیە کاری زۆری لە پێناودا بکات. بەرنامە دانانێکی واقعیانە بۆ خوێندن و کار پەیداکردن، یارمەتیت دەدات بۆ سەرکەوتن. دەتوانیت لە کارمەندی سۆسیالەکەت یان لە ڕێنمایکەری کار پەیداکردن داوای پشتیوانی بکەیت بۆ بەرنامەدانانێکی گونجاو.

ئـەتـوانـی ئـەم مـاڵـپـەڕە بـە شـێـوەی PDF لـێـرەوە دابـگـری.