خزمەتگوزاری وبیمەی کۆمەلایەتی

خزمەتگوزاری تەندروستی

لە فینلاند ئەو پەنابەرانەی لە ڕێگەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دەگەن، هەمان خزمەتگوزاری تەندروستی دانیشتوانانی ...

بنکەی تەندروستی

لە فینلاند هەموو شارەوانییەکان خزمەتگوزاری تەندروستی پیشکەشی دانیشتوانیان دەکەن. بە گشتی لە شارەوانییەکەدا بنکەی ...

ئیشکگر

ئێواران و کۆتایی هەفتە بنکەکانی تەندروستی داخراون، لە حاڵەتی نەخۆشبوونی کت و پڕدا لە ئێشکگری بنکەکانی تەندروستیدا ...

نەخۆشخانەی دایکانی دووگیان

وەک دانیشتوویەکی شارەوانییەکە لە نەخۆشخانەی دایکانی دووگیان دەتوانیت هەموو ڕێنماییەک سەبارەت بە دووگیانبوون و ئەو ...

چارەسەری ددان

وەک دانیشتوویەکی شارەوانیەکەت، دەتوانیت سوود لە خزمەتگوزاری گشتی بۆ ددان وەربگریت. شارەوانییەکان خزمەتگوزاری ...

دەرمانخانە

لە فینلاند پزیشکەکان بڕیار لەسەر دەرمان دەدەن بۆ چارەسەری نەخۆشی. پزیشکەکە ڕەچەتەی دەرمانت پێ دەدات و لە دەرمانخانە ...

بیمەی کۆمەڵایەتی

وەک دانیشتوویەکی شارەوانییەکەت مافی بیمەی سۆسیالت هەیە لە فینلاند. بیمەی سۆسیال بریتییە ...

دڵـنـیـایـی کـۆمـەڵایـەتـی بـۆ کـۆچـبـەران

دڵـنـیـایـی کۆمەڵایـەتی بۆ کۆچـبـەران بەگوێـرەی بارودۆخـی ژیـانـیـان دانـراوە بـە هـەمان ئەو شـێـوازەی کـە بۆ فـنـلەنـدیـەکانـیـش هـەیە...

خزمەتگوزارییەکانی کێڵا

کەسی کۆچکردوو مافی هەیە بە داواکارییەک (عەریزە) داوا بکات بێتە سەر بیمەی سۆسیالی فینلاند. دەبێت ئەم داواکارییە لە ...

زانیاری سەبارەت بە بیمەی سۆسیال

لە نوسینگەی کێڵای ناوچەکەت و نووسینگەی سۆسیال و ماڵپەڕی ئنتەرنێتی کێڵا دەتوانیت زانیاری سەبارەت بە بیمە کۆمەڵایەتییەکان بە ...




خزمەتگوزاری تەندروستی

لە فینلاند ئەو پەنابەرانەی لە ڕێگەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دەگەن، هەمان خزمەتگوزاری تەندروستی دانیشتوانانی شارەوانیەکەیان پێشکەش دەکرێت. کاتێک پەنابەران و خیزانەکانیان دەگەنە شارەوانییەکە پشکنینی تەندروستیان بۆ ئەنجام دەدرێت. ئەم پشکنینە بە هاوکاری وەڕگێر ئەنجام دەدریت. لەگەڵ پەرستایرەکەد سەبارەت بە ئەگەری نەخۆشیەکانی پێشوتر، دەرمان و کوتان گفتوگۆ دەکرێت. گرنگە ڕەچەتە و ڕاپۆرتی پزیشکی پێشوترت پێ بیت.هەروەها خزمەتگوزاری بنکەی تەندروستی، شێوەی کات گرتن و پارەدان بۆ پەنابەران شی دەکرێتەوە. هەموو کارمەندانی بەشی چارەسەری تەندروستی ئەرکیانە زانیارییەکان پارێزراوبێت لایان.


بنکەی تەندروستی

لە فینلاند هەموو شارەوانییەکان خزمەتگوزاری تەندروستی پیشکەشی دانیشتوانیان دەکەن. بە گشتی لە شارەوانییەکەدا بنکەی تەندروستی هەیە، کە تێیدا خزمەتگوزاریەکان پیشکەش دەکرێن. کاتێک تۆ لە یەکێک لە شارەوانییەکاندا ناونووس کراویت، دەتوانیت خزمەتگوزاری تەندروستی بەکار بهێنیت. کاتێک نەخۆش دەکەویت، لای پزیشک یان پەرستیاری بنکەی تەندروستی، بە تەلەفون یان لە بنکەکە خۆی کات دەگریت. چاوەڕوانی ئەو کاتە بکە کە پێت دەدەن لە شوێنی چاوەڕوانی بنکەکەدا.

ئیشکگر

ئێواران و کۆتایی هەفتە بنکەکانی تەندروستی داخراون، لە حاڵەتی نەخۆشبوونی کت و پڕدا لە ئێشکگری بنکەکانی تەندروستیدا چارەسەر دەکرێت. بە گشتی ئیشکگری بنکەی تەندروستی لەگەڵ نەخۆشخانەدا ڕێکخراوە. لە کاتی مەترسی گیانیدا تەلەفون بۆژمارەی فریاکەوتن ١١٢ بکە.


نەخۆشخانەی دایکانی دووگیان

وەک دانیشتوویەکی شارەوانییەکە لە نەخۆشخانەی دایکانی دووگیان دەتوانیت هەموو ڕێنماییەک سەبارەت بە دووگیانبوون و ئەو زانیارییە جیاوازیانەی سەبارەت بە خزمەتگوزارییەکانی کۆمەلگا بە دەست بهێنیت. لە بنکەکەدا چاودێری باری تەندروستی دایکەکە و گەشەی کۆرپەلەکە دەکرێت. باش وایە کە بە کەمتر لە چوار مانگ پاش سک پڕبوونەکە بۆ یەکەم جار سەردانی پزیشکی بنکەی تەندروستیەکەت بکەیت. هەروەها هانی باوکەکە دەدرێت، کە ئەویش سەردانی نەخۆشخانەی دایکانی دووگیانەکە بکات و بەشداری ئەو چالاکی و ڕاهێنانانە بکات، کە پیش لە دایکبوونی منداڵەکە پیشکەش دەکرێن. شارەوانییەکەت سەر بە چ هەرێمێک بێت، منداڵەکە لەو نەخۆشخانەی هەرێمەکەدا لە دایک دەبێت. هەروەها باوکەکەش دەتوانیت ئامادە بێت لە کاتی لە دایک بوونی منداڵەکەدا.

چارەسەری ددان

وەک دانیشتوویەکی شارەوانیەکەت، دەتوانیت سوود لە خزمەتگوزاری گشتی بۆ ددان وەربگریت. شارەوانییەکان خزمەتگوزاری چارەسەری ددانەکان لە بنکەکانی تەندروستی وچارەسەری ددان پیشکەش دەکەن.


دەرمانخانە

لە فینلاند پزیشکەکان بڕیار لەسەر دەرمان دەدەن بۆ چارەسەری نەخۆشی. پزیشکەکە ڕەچەتەی دەرمانت پێ دەدات و لە دەرمانخانە (صیدیلیە) دەرمانەکانت وەردەگریت و پارەکەی دەدەیت. ئەگەر نەخۆشییەکی درێژخایەنت هەیە ئەوا ڕەچەتە کۆنەکان لەگەڵ خۆت دەهێنیت لە کاتی سەردانی پزیشکدا.

بیمەی کۆمەڵایەتی

وەک دانیشتوویەکی شارەوانییەکەت مافی بیمەی سۆسیالت هەیە لە فینلاند. بیمەی سۆسیال بریتییە لەو کۆمەکی خزمەتگوزاری و هاوکاریانە لە بارودۆخی جیاوازی ژیاندا. کێڵا، واتە دەزگای خانەنشینی گەل، لە هەموو بابەتە جیاوازەکانی بیمەی سۆسیال خزمەتی هەموو دانیشتوانانی شارەوانییەکە دەکات.


دڵـنـیـایـی کـۆمـەڵایـەتـی بـۆ کـۆچـبـەران

دڵـنـیـایـی کۆمەڵایـەتی بۆ کۆچـبـەران بەگوێـرەی بارودۆخـی ژیـانـیـان دانـراوە بـە هـەمان ئەو شـێـوازەی کـە بۆ فـنـلەنـدیـەکانـیـش هـەیە. بـێـکار ئـەبێ چـالاکانە بەدوای کاردا بـگـەرێـت و دەبـێـت ڕێـنـمایـیـەکانی پـلانی ئـاوێـتـەبـوونـی کـۆچـبـەران لە کـۆمەڵـگـادا کە بـەیـەکـەوە لەگـەڵ نـووسـیـنـگـەی کار و پـەرەپـێـدانی ئابـووری (TE-toimisto) دایانـڕشـتـوە جـێـبـەجێ بـکـات. بـەم شـێـوەیـە هـاوکـاری بـازاری کار یـان پـارەی بـێـکاری پێ ئـەدرێ.

ئەو کەسەی ئامادەیـی تـیـادا نـیـیـە لە بازاری کاردا بـەشداربـێـت بۆ نموونـە بـەهۆی نەخـۆشـی درێـژخایـەن، کەمـئـەندامی یان دووگـیـانـیـەوە ئـەکرێ داوای هـاوکاری گـونـجـاو لەگـەڵ دۆخـە تـەنـدروسـتـیـەکەی خۆیەوە بـکات. ئەو کەسەی کە تـەمـەنـی ٦٥ ساڵی تـەواو کردووە و سـێ ساڵ لە ووڵات دا ژیـاوە ئـەتـوانێ داوای مووچەی خـانـەنـشـیـنـی بـۆ گـەورەسـاڵان لە دەزگـای دڵـنـیـایـی کۆمـەڵایـەتـی كــێــڵا (Kela) وە بـکـات.

لە فـنـلـەنـدا هاوکاری ژیان گوزەرانـدنـیـش هـەیـە بۆ دابـیـنـکردنـی ژیـانـێـکی سـەربـەرزانـە بـۆ خـەڵـک کە نـەبـەسـتـراوەتـەوە بە دۆخی تـایـبـەتی کەسـەکانـەوە. هاوکاری ژیـان گوزەرانـدن بـژاردەی دوایـیـنـی هاوکاریـەکانـە، بەو مـانـایـەی کە ئـەمـەشـیـان ئـەتـوانـرێ وەربـگـیـرێ دوای ئـەوەی هاوکاریـەکانـی تـر داواکراون وەیـان ئـەگەر بە هاوکاریـەکانـی تـر خـەرجی پـێـویـسـتـیـە بـنـەڕەتـیـکانـی ژیـان پـڕ نـەکرێـتـەوە، ئـەمەشـیـان کـەم ئـەبـێـتـەوە کاتـێـک ئـەم کـەسـە بۆ نـمـوونـە مووچـە وەرئـەگرێـت وەیـان هـاوکاری تـر لـە کــێــڵا وەرئـەگـرێـت.

هـەموو هـاوکـاریـەکـان لـە كــێــڵا وە داوائـەکـرێـن.

خزمەتگوزارییەکانی کێڵا

کەسی کۆچکردوو مافی هەیە بە داواکارییەک (عەریزە) داوا بکات بێتە سەر بیمەی سۆسیالی فینلاند. دەبێت ئەم داواکارییە لە نزیکترین نووسینگەی کێڵا پڕبکرێتەوە. کاتاێک وەڵامی بڕیاری داواکارییەکە دێتەوە، کەسی کۆچکردوو کارتی کێڵای پێ دەدرێت، کە تایبەتە بە خۆی و مافی پێ دەدات بۆ ئەو خزمەتگوزاریانەی کێڵا پێشکەشی دەکات. خزمەتگوزارییەکانی کێڵا بریتییە بۆنمونە لە کۆمەکی خێزان، بێکاری، خاوەن پێداویستی تایبەت و خانەنشین. ئەم خزمەتگوزاریانە بە شەخسی داوا دەکرێن و کۆمەکەکە دێتە سەر ژمارە بانکی تایبەت بە کەسەکە خۆی.


زانیاری سەبارەت بە بیمەی سۆسیال

لە نوسینگەی کێڵای ناوچەکەت و نووسینگەی سۆسیال و ماڵپەڕی ئنتەرنێتی کێڵا دەتوانیت زانیاری سەبارەت بە بیمە کۆمەڵایەتییەکان بە دەست بهێنیت. لە چەند شارەوانییەکدا بۆ كۆچبەرانی نوێ کۆبوونەوە بۆ زانیاریدان سەبارەت بە خزمەتگوزارییەکان و بیمە کۆمەڵایەتییەکانی شارەوانییەکە ڕێک دەخریت.بۆ ئەوەی زانیاری تەواو بە دەست بهێنیت، وەک کەسێکی بیانی گرنگە بەشداری تێدا بکەیت. هەروەها ئەو ڕێکخراوانەی کاری بیانی دەکەن، لەگەڵ ئەو بیانیانەی ماوەیەکی درێژترە لە فینلاند دەژین، ڕێنمایی پەنابەرانی نوێ دەکەن لە پەیوەند بە ژیانی ڕؤژانەوە.

ئـەتـوانـی ئـەم مـاڵـپـەڕە بـە شـێـوەی PDF لـێـرەوە دابـگـری.